کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی هێرش بۆ سەر شارۆچکەی پیشەسازیی نەغەدە

بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی هێرش بۆ سەر شارۆچکەی پیشەسازیی نە

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێکی دیکە لە کرێکارانی کارگەی ئارد و نشاسته لە شاری نەغەدە، دوای چەند ڕۆژ دەرمان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر شارۆچکەی پیشەسازیی ئەو شارە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١١ کەس.

بەپێی سەرچاوە کرێکارییەکان، ناسنامەی ئەم کرێکارە “مەجید یۆلچی” ڕاگەیەندراوە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان تەرمەکەی ڕۆژی هەینی ئەسپەردە کراوە. شایانی باسە کە پێشتر ناسنامەی کرێکارانی دیکەی قوربانیی ئەم هێرشە کە بریتی بوون لە «عەزیز عەباس‌زادە، وحید تالبی، تەوحید بایرام‌ زادە، حسێن حەسەن ‌زادە، ئەسغەر خودایاری، حسێن محەممەدی، عەلی‌ ئەکبەر ئوروج‌ زادە، مەهدی قولی‌ زادە، محەمەد عەلی ‌زادە و عەلی نەجەفی، ڕاگەیندرابوو.