ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەشداری نەکردنی ئەمریکا لە دانوستانەکانی لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ڕژیم بە مەبەستی دانوستانەکان هەنگاو هەڵبگرێت.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە چیتر بە مەبەستی دانوستانێکی بێ ئەنجام تیمەکانی دانوستان ڕەوانەی پاکستان ناکات و ئەگەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خوازیاری دانوستان و کۆتایی هاتنی شەڕە، دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بگرێت. هەروەها ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بۆ ڕێککەوتنیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هێشتا هەموو مەرەجەکان وەکوو ڕادەست کرانی ئۆرانیۆمی پێتێندراو و کردنەوەی دەرووی هورموز، هێشتا بابەتە سەرەکییەکانن و لە ئەگەری ڕیککنەکەوتنیان، هێرشەکان دەستپێدەکاتەوە.
