لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ کەشی توندی ئەمنی لە شارەکان، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر هاووڵاتیان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە پارێزگای مەرکەزی لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات دەستبەسەر کراون و هەروەها دوو کەسی دیکەش لە پارێزگای گوڵستان، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕفێندراون و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
