کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد

بەرزبوونەوەی ڕێژەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی

بەپێی دوایین هەواڵەکان، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەرزتر بووەتەوە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراوەتە ئامانج.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە چەند درۆنی ئینتحاری و ڕاکێت کراوەتە ئامانج کە بە هۆی ئەم هێرشانە و بە ئامانج گەیشتنی درۆنێک، زیانێکی زۆری ماددی بەر ئەو بینایە کەوتووە. هاوکات هۆتێلێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا لە لایەن میلیشیاکانی ڕژیمەوە کراوەتە ئامانج کە ئاگری گرتووە و زیانێکی زۆر بەر ئەو بینایە کەوتووە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی نوێ سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی ئەم هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە.