کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی جەنایەتەکانی ڕژیم دژ بە خەڵک پاش بە ئامانج گیرانی گرتووخانەی شارامفەری ئەو شارە

بەرزبوونەوەی ڕێژەی جەنایەتەکانی ڕژیم دژ بە خەڵک پاش بە ئامانج گیرانی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاش بە ئامانج گیرانی گرتووخانەی شارامفەری شاری سنە، کۆمەڵێک لە بریندارانی ئەو ڕووداوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە ئەنقەست تەقەیان لێ کراوە و گیانیان لە دەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، پاش بە ئامانج گیرانی ئەو گرتووخانەیە لە هێرشێکی ئاسمانیدا، کۆمەڵێک لە بریندارانی ئەو ڕووداوە کە بریتی بوون لە دەستبەسەرکراوان و خەڵکی مەدەنی دەوروبەری ئەو شوێنە، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بوون بە ئامانج و گیانیان لە دەستداوە. شایانی باسە ئەم جەنایەتە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام لە ئەگەری ڕوودانیدا کاریگەییەکی گەورەی لە سەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا دەبێت.