کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئیسرائیل

بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەی سەرۆک کۆماری ت

 

ڕۆژی ڕابردوو، “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، ڕاستەخۆ ئیسرائیل دەکاتە ئامانجی هێرشەکانی.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە لە ئەگەری واژۆ نەکرانی ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ڕژیم و هەورەها بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، ئەرتەشی تورکیا ئیسرائیل دەکاتە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێرشەکانی. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕژیمی تورکیای بە یەکێک لە پشتیوانە سەرەکییەکانی حەماس و حیزبوڵڵا ناو بردبوو و جەختی لە سەر ئەوە کردبووەوە کە باشترە سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئاڵۆزییەکاندا بێلایەن بێت.