شەوی چوارشەممە ١٢ی خاکەلێوە، چەندین شاری هەرێمی کوردستان لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە چەندین درۆنی ئینتحاری و موشەک هێرش کرایە سەریان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، شارەکانی هەولێر، سلیمانی، دهۆک، کۆیە، ئامێدی و هەروەها چەندین شوێنی دیکە لە ناوچەی سۆران، لە لایەن ڕژیمەوە بە ئامانج گیراوە و بووەتە هۆی زیانێکی زۆر لە ناوچەکان. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندنێک سەبارەت بە ئاستی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
