کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی قوتابخانە لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی قوتابخانە لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

لە سەروبەندی کردنەوەی قوتابخانەکان و دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، نرخی پێداویستی قوتابخانە و کەلووپەلی نووسین بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر بەرز بووەتەوە.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن و کردنەوەی قوتابخانەکان، دابینکردنی کەلووپەلی نووسین بۆ خوێندکاران دەبێتە یەکێک لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی بنەماڵە ئێرانییەکان، ئەمساڵیش نرخەکان ئەوەندە چوەنەتەسەرەوە کە کڕینی جانتا(كیف)، دەفتەر، قەڵەم، پاک‌کەرەوە و جلووبەرگ لە توانای خەڵکی هەژاردا نەماوە و زۆرێک لە خێزانەکان دۆخی داراییان ئەوەندە خراپە کە ناتوانن پێداویستیە سەرەتاییەکان بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن.