ڕۆژی ڕابردوو پاش ڕاگەیاندنی دواخستنی هێرشی سەربازی بۆ سەر ژێرخانەکانی وزەی ئێران، نرخی جیهانی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بەهۆی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان، مۆڵەتی هێرشەکانی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ وەدوا خستووە. ئەم گۆڕانکارییە لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ١١٣ دۆلار و هەروەها نرخی پارەی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئاسیا بە شێوەیەکی بەرچاو لە دابەزیندان.
