بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بە هۆی ناڕوونی دۆخی ئاگربەستی وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، نرخی نەوت جارێکیتر لە بەرزبوونەوەدایە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوە، نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخی لە سەدا ٢ بەرزتر بووەتەوە و بە زیاتر لە ٩٦ دۆلار مامەڵەی پێ کراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە ڕێژەی ١٥ لە سەد دابەزی و بە کەمتر لە ٩٢ دۆلار مامەڵەی پێ دەکرا و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی وڵاتان.
