کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی 1

بەپێی ڕاپۆرتە ئابوورییەکان، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا پاش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دوڕگەی خارک هێشتا لە نزیک ئاستی ١٠٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ماوەتەوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە مامەڵەکانی ڕۆژی دووشەممە لە بازاڕەکانی ئاسیا گۆڕانکارییەکی گەورە لە نرخەکاندا نەبینراوە و هێشتا نرخەکان بەرزتر لە پێش دەستپێکردنی شەڕی ئامریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا ماونەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئابوورییەکان، نرخی نەوتیبرێنتلە نزیکەی ١٠٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێکراوە و نەوتیخامنزیکەی ٩٨ دۆلار بووە. لە هەمان کاتدا وڵاتانی ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایانگەیاندووە کە بۆ کەمکردنەوەی گوشار لە بازاڕ، ٤٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووی خۆیان ئازاد دەکەن.