کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بەرزبوونەوەی نرخی نان، سەرەتای بەرزبوونەوەی هەرچی زیاتری نرخی کاڵا گرنگەکانی دیکەی خەڵک

images 47

ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ و لە دوایین ڕۆژەکانی گۆڕانکاری لە کابینەی ١٤، میدیا حکوومییەکان بڵاویانکردەوە کە نرخی نان لە دە پارێزگای وڵات بە ڕێژەی ٢٥ لەسەد بەرزبووەتەوە. پێشبینی دەکرێت کە بەرزبوونەوەی نرخی نان وردە وردە پارێزگاکانی دیکەش بگرێتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونەکانی ڕابردووش، بەرزبوونەوەی نرخی نان لە ئاستی ٢٥ لەسەد دا ناوەستێت، بەڵکوو وردە وردە ئەم کاڵا گرنگ و سەرەکییەی زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئێران، گرانتریش دەبێت. هاوکات لەگەڵ ڕاپۆرتی بەرزبوونەوەی نرخی نان، زەمینە بۆ گرانبوونی هەرچی زیاتری کاڵاکانی دیکەش خۆش دەبێت. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران ساڵانە ١٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن گەنم بەکاردەهێنێت. هەروەهائامارەکانیحکوومەتیئێرانیشدەریدەخەنکەبڕی١٠میلیۆنتۆنلەوژمارەیەدەگەیەنرێتەنانەواخانەتەقلیدییەکانو

ئەوەی دیکەی بە نرخی ئازاد بە کەرتەکانی دیکەی بەکاربەر، لەوانە نانی فانتێزی، ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی ماکارۆنی و هتد، دەفرۆشرێت. هەوڵی ڕێژیم ئەوەیە کە وردە وردە یارانەی نان کەم بکاتەوە و سەرەنجام بە تەواوی نەیهێڵێت. ڕۆژنامەی ئیعتماد لەو بارەوە دەنووسێت: “لە نانەواخانە تەقلیدییەکاندا ٨٠ لەسەدی نرخی کۆتایی نان، لە ڕێگەی یارانەکانی حکوومەتەوە دابین دەکرێت و ٢٠ لەسەدی نرخی ڕاستەقینەی نان دەکەوێتە سەرشانی خەڵک“. بە واتایەکی تر ئەگەر نرخی نان ببێتە ڕاستەقینە؛ یەک نانی سەنگەکی کە ئێستا نرخەکەی ٣ هەزار تمەنە، دەبێ بە ١٥ هەزار تمەن بفرۆشرێت.

واقیعییەت ئەوەیە لە هەلومەرجێکدا کە نان یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی دابینکردنی کالۆری بۆ چینە کەمداهاتەکانی ئێران، ئەگەر نرخەکەی ببێتە ڕاستەقینە، گوشارەکەی دەکەوێتە سەرشانی ئەو جەماوەرەی کە لە ژێر هێڵی هەژاریدان و لابردنی یارانەیەکی لەو شێوەیە، بە وتەی ڕۆژنامەی ئیعتماد، لێکەوتەی کۆمەڵایەتی جددی دەبێت. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، خەڵک بە زێدەڕۆیی و بەفیڕۆدان لە بەکارهێنانی نان تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن بۆ ئەوەی کەمتر بەکار بهێنرێت، پێویستە نرخەکەی بەرز بکرێتەوە. بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی نەریتی نان هەمیشە لە سفرەی خەڵکی ئێران و خۆراکی ئەواندا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەژارییە لەڕادەبەدەری کە بەسەر زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئێراندا سەپێنراوە. بۆ نموونه به پێی ڕاپرسییەکی ڕادیۆ دەنگی ئاڵمان، ژمارەی دانیشتووانی ئێران و ئاڵمان لە یەک ئاستدایە، بەڵام ڕێژەی بەکارهێنانی نانی خەڵکی ئێران دوو هێندە و نیوی هاووڵاتیانی ئاڵمانە، بەڵام لە بەرامبەردا خواردنی گۆشت و شیرەمەنی ئاڵمانییەکان ١٣ هێندەی ئێرانییەکانە. وە ئەڵبەتە هەمووان لەگەڵ دەرئەنجامەکانی خواردنی بڕێکی کەم لە پرۆتین بەتایبەت لەسەر تەندروستی منداڵانیش ئاشنان. کارناسێکی ئابووری، کە بەرزبوونەوەی نرخی نان لە وێنایەکی ئابووری گەورەتردا دەبینێت، باس لە ئەگەری سەرهەڵدانی ئاخێزێکی گەورەی جەماوەری دەکات بە قەبارەیەکی گەلێک بەرینتر لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا. زاغەری، مامۆستای ئابووری زانکۆی ئەلزەهرا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی پووشپەڕ، دوای دیدار لەگەڵ پزیشکان، بەشداری گفتوگۆیەک بوو لەگەڵ ڕووداوی ٢٤. لەو چاوپێکەوتنەدا لە ناوبراویان پرسی بۆچی دژی تەک نرخی بوونی دراوی؟ لە وەڵامدا وتی: ئەم کارە نەک هەر بە زیانی چین و توێژە بێبەشەکانە، بەڵکوو لە بارودۆخی ئێستادا بە هیچ شێوەیەک مومکین نییە. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بێتوانایی لە دابینکردنی دراوی پێویست لە بازاڕدا. ئاکامەکەشی تەنها بە زیانی چینی مامناوەند و خوارەوەی کۆمەڵگایە و توانایی کڕینیان کەم دەکاتەوە. لە ڕاستیدا جۆرێکە لە دزیکردنی حکوومەت لە سفرەی خەڵک و کورتهێنانی بودجەی دەوڵەتی لەم ڕێگایەوە پێ قەرەبوو دەکرێتەوە.

ئەگەر نرخی دراو بەرزبێتەوە، خەڵک دەڕژێنە سەر شەقامەکان. ئیتر وەک جارانیش نییە و زۆر لەوە خراپتر دەبێت کە دەسەڵات بیری لێدەکاتەوە. زاغەری بە خستنەڕووی نموونە گەلێکی دیاریکراو، ئاماژە بەو کەس و بنەماڵانە دەکات کە لە ڕێگەی بەهرەمەند بوون لە ڕانت و تاڵانکردنی خەڵکەوە، سامانێکی زۆریان دەستکەوتووە و ئابووری ئێرانیان تووشی گەندەڵییەکی قووڵ کردووە. بە بڕوای ناوبراو، ئەوانەن کە دەبنە هۆی هەڵاوسان و گرانترکردنی کاڵاکان. ئەو پێی وایە کە لەم کابینەیەی ئێستاش ئاوێک بۆ خەڵک گەرم نابێت، چونکە هەمان گەندەڵکار و پەرەپێدەرانەی گەندەڵین کە لە دەوری پزیشکیان کۆبوونەتەوە. بێگومان زاغەری ئاماژە بە کۆمەڵێک بابەتی ڕاست و گرنگ دەکات، بەڵام ئەو تێناگات کە هۆکارەکانی شکستی حەتمی کابینەی ١٤، هاوشێوەی کابینەکانی تر، دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی حکوومەتی ئیسلامی و نەک تەنها گەندەڵی و تاڵان و بڕۆ و ڕانتخۆری. حکومەتێکی ئایینی خاوەن بیری سەردەمی بەر لە فیۆدالی، نەیتوانیووە و ناتوانێت ئابووریی سەرمایەداریی وڵاتێکی وەک ئێران بەڕێوە ببات. درێژەدان بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا و پەرەسەندنی و سەرەنجام ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، تەنیا ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون لەو نەهامەتییەی کە ڕێژیمی ئیسلامی بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەیدا سەپاندووە.