ڕۆژی یەکشەمە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ماڵپهڕهكانی زانیاری زێڕ و ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بڵاویانکردەوە کە لە مامەڵەکانی سەرلەبەیانی بازاڕی ئازادی تاران، نرخی دۆلاری ئهمریکا حەفتا هەزار تمەنی تێپەڕاندووە.
بهرزبوونهوهی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە كه دوو هەفتە لەمەوبەر نرخی هەر دۆلارێکی ئهمریکا 64 هەزار تمەن بوو، هەر یۆرۆ بە نرخی زیاتر لە ٧٦ هەزار تمەن و پۆندی بهریتانیا ٩٠ هەزار و ٢٠٠ تمەن مامەڵەیان پێوە کراوه. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پرسە ناوچەییەکان، بە تایبەت نیگەرانییەکان سهبارهت به وەڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامی بە هێرشەکەی ئەم دوایەی ئیسرائیل، بووەته هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و دراو.