کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی زیانەکانی خەڵکی مەدەنی بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

بەرزبوونەوەی زیانەکانی خەڵکی مەدەنی بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە و بنکە سەربازییەکانی ڕژیم لە ئێران، ڕێژەی زیانی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پێنج هاووڵاتی مەدەنی لە نێوانیاندا دوو منداڵ و دوو ژن لە شارەکانی تاران و بۆکان و ڕەوانسەر گیانیان لە دەستداوە، هەروەها منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی بۆکانیش لە هێرشێکی دیکەدا گیانی لە دەستداوە، لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لە لێکۆڵینەوەی نوێ سەبارەت بە هێرش بۆ سەر قوتابخانەیشەجەرە تەیبەدەکات کە بە هۆیەوە زیاتر لە ١٦٨ قوتابی گیانیان بەختکرد و ١١٠ منداڵی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.