کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ئاستی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی

بەرزبوونەوەی ئاستی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری ئامریکا بۆ بەرزبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەکی زۆر لە بنکە و بارەگاکانی ڕژیم لە شارە جیاوازەکان کراونەتە ئامانج.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دسەتمان گەیشتوون، چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی تاران بیستراوە و هەروەها تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی چیتگەر لە ڕۆژئاوای ئەو شارە ڕوویداوە. لە هەمان کاتدا دیمەنی تەقاندنەوەی هەندێک بنکەی سەربازی لە کەرەج و ئیسلامشەهر بڵاوکراوەتەوە و ناوچەی نازی ئاباد و باشووری تارانیش بوونەتە ئامانجی هێرشەکان. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، شەقامەکانی دەوروبەری شوێنی ڕێپێوانی لایەنگرانی ڕێژیم لە تاران بۆردومان کراون و هەروەها بنکەیەکی بەسیج و کەڵانتەری لە ناوچەی حەسەن ئاوای فەشافوویە لە لایەن فڕۆکەکانی ئامریکا و ئیسرائیلەوە بە توندی کراوەتە ئامانج.  لە هەمان کاتدا زنجیرەیەک تەقینەوە لە کەرەج بیستراوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سایتی مووشەکیی ئەو ناوچەیە بە تەواوی لە ناو براوە. هەروەها لە ئۆتۆبانی ئازادگان لە تاران تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویداوە و دووکەڵێکی زۆر لە ئاسمانی ناوچەکە بڵاوبووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردوودا، تیپی ٢٩٢ی زرهی لە دزفوول بە مووشەک کراوەتە ئامانج و فڕۆکەخانەی سەربازی ئەو شارەش بۆردومان کراوە.