کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ئاستی زیانەکانی ڕژیم بە هۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل

بەرزبوونەوەی ئاستی زیانەکانی ڕژیم بە هۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا

بەپێی دوایین هەواڵەکان، هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری جیاوازی ئێران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی زیانەکانی ڕژیم.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک بنکە و ناوەندی سەربازی ڕژیم لە شارەکانی تاران، ئیسفەهان، یەزد، چابەهار و قشم بوون بە ئامانجی هێرشە هەواییەکانی ئەرتەشی ئامریکا و ئیسرائیل و ڕۆژ بە دوای ڕۆژ ئاستی زیانەکانی کۆماری بەرزتر دەبێتەوە. هەروەها هەندێک ناوەند و دامەزراوەی حکومەتی لە ناوچەکانی زەنبیل ئاوای قوم لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا بە تەواوی ڕووخاون. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک پێگەی مووشەکی و ناوەندی لۆجستیکی سپای پاسداران لەم هێرشانەدا کراونەتە ئامانج