کۆمەڵێک لە کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە، ڕۆژی دووشەممە 9ی مانگی خاکەلێوە، بۆ سێیەمین ڕۆژی بەردەوام، لە بەرامبەر دەفتەری حەراسەتی ئەم شیرکەتە كۆبوونهوه.
کرێکاران بە کەم کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکان لە یەک ساڵەوە بۆ شەشە مانگ و لە شەش مانگەوە بۆ سێ مانگ و نەبەستنی گرێبەستی تازەو هەروەها دەرکردنی ژومارەیەکی بەرچاو لە هاوکارەکانیان ناڕازیین.