کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر قوتابیان لە ئێران

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر قوتابیان لە ئێران 2

 

 

بەپێی دوایین زانیارییەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە دوو مانگ لە دەستپێکردنی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، هێشتا گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر قوتابیان و منداڵان بەردەوامە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە هێرش بۆ سەر قەتابخانەکانی شاری مەشهەد، ڕۆژانە دەیان قوتابی کچ دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار دەکەن. “مەرزیه موحبی” پارێزەری دادگوستەری، بەبڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بەوە دەکات کە هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی کۆمەڵێکی زۆر لە قوتابیانیان دەستبەسەر کردووە و هێشتا سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوەندە هەواڵنێرییەکانی ڕژیم بە پێچەوانەی ڕاستییەکان، هەموو ڕۆژێک جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ناڕەزایەتییەکان کۆتایی پێ هاتووە و شارەکان لە کۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەکاندان.