کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ بنەماڵەی لە سێدارەدراوان

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ بنەماڵەی لە سێدارەدراوان 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، تەرمی بەەندکراوانی لە سێدارەدراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێشتا لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕژیمەوە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراون.

بەپێی هەواڵەکان، سەرەڕای گوشاری توندی ئەمنی بۆ سەر بنەماڵەی لەسێدارە دراوانی ڕۆژانی ڕابردوو، هێشتا تەرمیمحەممەد ئەمین بیگلەری، شاهین واحد پەرەست و ئەمیر حسێن حاتەمیڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە. لە هەمان کاتدا بنەماڵەکانیان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە کە پێویستە هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکان بکەن تاکوو ترمەکانیان ڕادەست بکرێت.