کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆسەر خوێندکاران لە ئێران

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر خوێندکاران لە ئێران 1

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی چلەمینی گیانبەختکردنی ناڕازیان لە ئێران، پێنج خوێندکاری زانکۆی زانستە پزشکییەکانی تەورێز دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، پێنج خوێندکار بە ناوەکانی”دانیال ئیرشادمەنش، محەممەدئەمین سوڵتانزادە، عەلی پەروین، محەممەد ئەسەدی و ڕەزا محەممەدی”، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دەیان چالاکی خوێندکاری و ئەندامانی ئەنجومەنە خوێندکارییەکان، لە لایەن هێز و ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.