ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری جوانڕۆ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو گەنجە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
