لە ڕۆژانی ڕابوردوودا و هاوکات لەگەڵ بەردەوامی کەشی توندی ئەمنی لە شارە جیاوازەکانی ئێران، لانیکەم ١٨٨ هاووڵاتی لە پارێزگاکانی مەرکەزی و گوڵستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان لە بەردەستدا نییە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٦٥ شارومەند لە پارێزگای مەرکەزی دەستبەسەرکراون و هەروەها ١١٧ هاووڵاتی دیکە لە پارێزگای گوڵستان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەشی ئەمنی لە شارەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو توندتر بووەتەوە و گوشارێکی زۆر خراوەتە سەر بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان.
