رۆژی چوارشەممە 13ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارانی رەسمی شیرکەتی نەوتی “فەلات قارە” لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داخوازییەکانیان لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی “فەلات قارە” لە درێژەی کۆبوونەوەکانی رۆژانی رابردووی خۆیان دا، بە نیسبەت نایەکسانی لە بردنەسەرێی حەقدەستەکانی ئەمساڵ ناڕەزایەتییان دەربڕی. شایانی باسە کە کرێکارنی “فەلات قارە” لە سەکۆکانی ئەبووزەڕ، قشم، نەورۆز و بەهرێگان چەندین رۆژە بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی دەردەبڕن و رایانگەیاندووە تا گەیشتن بە خواستەکانیان، بەردەوام دەبن لە پێکهێنانی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی.