ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارانی ئەرکان سالسی پترۆشیمی ڕازی لە ماهشەهر، دژ بە دەستبەسەر کردنی دوو کرێکاری ناڕازی کۆبوونەوە.
بە پێێ هەواڵەکان، زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری ئەو شیرکەتە لە بەردەم دەفتەری ناوەندی کۆبوونەوە و خوازیاری لابردنی قەدەخەی هاتنە ژوورەوەی کرێکارانی ناڕازی بۆ ناو ئەو شیرکەتە، ئازاد کردنی کرێکارانی ناڕازی دەستبەسەر کراو و هەروەها پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە داخوازییەکانیان بوون.