ڕۆژی یهكشەممە ٧ی مانگی ڕهشهمه، لانیکەم ٤٨ خوێندکاری دیکە له شارهكانی “قوم” و “بۆروجێرد” بە هۆی ژەهراوی بوونەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار خوێندکاری شاری قوم و ٤٤ خوێندکاری دیکەی شاری بۆروجێرد ژەهراوی بوون و بۆ جاری دووهەم گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوودا پارێزگاری بۆروجێرد ژەهراوی بوونی ٢٠ خوێندکاری دهبیرستانی كچانهی “ئەحمەدی” ڕاگەیاند. دوای چەند کاتژمێرێک ڕایگەیاند کە ژمارەی خوێندکارە ژەهراویەکانی ئەم دهبیرستانه بۆ ٨٢ كهس زیادی کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە زنجیرەی ژەهراویکردنی قوتابیانی قوتابخانەکان لە وڵات و بە تایبەتی لە شاری “قوم” کە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر دەستی پێکردووە، هێشتا بەردەوامە و هێشتا هۆکاری ئەو ڕووداوانە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە ئاشكرا نەکراوە.