کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

بەردەوامی پێشڕەوییەکانی تاڵەبان و کۆنتڕۆڵ کردنی شاری “مەزار شەریف”

ادامه پیشروی‌های طالبان و سقوط شهر مزار شریف 1

شارە گەورەکانی ئەفغانستان یەک بە یەک لە لایەن هێزەکانی تاڵەبانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن کە دوایین شار، مەزار شەریفی ناوەندی ئوستانی بەڵخ بووە.

مەزار شەریف چوارەمین شاری گەورەی ئەفغانستانە کە رۆژی شەممە 23ی مانگی گەڵاوێژ لە لایەن هێزەکانی تاڵەبانەوە دەستی بەسەر دا گیرا. چەند کاتژمێر زووتر، سەرچاوە دەوڵەتییەکانی ئەفغانستان هەواڵی کۆنتڕۆڵ کرانی ناوەندی وەلایەتەکانی “لۆگر”، “کەنەر” و پەکتیا یان بڵاو کردبووە. هەواڵنێری “ئاسۆشەێتێد پرێسیش” بە بڵاو کردنەوەی راپۆرتێک دەڵێ: تاڵەبان گەیشتوونەتە ناوچەی “چەهارئاسیاب” کە تەنیا 11 کیلۆمیتر لە کابولەوە دوورە”. هەروەها لە راپۆرتەکە دا هاتووە کە: لە ئێستا دا 19 ئوستان لە 34 ئوستانی ئەفغانستان لە کۆنترۆڵی هێزەکانی تاڵەبان دایە و ترس و نیگەرانی لە پێشڕەوییەکانی ئەم هێزە تەواوی کۆمەڵگای داگرتووە.