کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران 3 0

 

لە درێژەی سنووردارکردنی پەیوەندییەکانی ئینتەرنێت لە ئێران، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پچڕانی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ڕۆژی شانزدەهەمدا هێشتا بەردەوامە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی نزیکەی ٣٦٠ کاتژمێری ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ئێران لە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بێبەش کراون. داخستنی هێڵی ئینتەرنێت لە کاتێکدا ڕوویداوە کە بارودۆخی ناوخۆیی و شەڕی ناوچەکە توندتر بووەتەوە و زۆرێک لە هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی زانیاری و پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی وڵات پێویستان بە ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی هەیە.