کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕێکخراوی “نێتبلاکس” ڕایگەیاندووە کە پچڕان یان سنوورداربوونی توندی ئینتەرنێت لە ئێران گەیشتووەتە ٢٤٠ کاتژمێر و ئەمە یەکێکە لە درێژترین ماوەکانی سنووردارکردنی پەیوەندییەکان لە وڵاتدا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە درێژەی قەیرانەکانی ڕۆژانی ڕابردوو و توندتربوونەوەی بارودۆخی سیاسی و سەربازی، دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتییان بە ئینتەرنێت لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو سنووردار کراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی خزمەتگوزارییە ئۆنلاین و پەیوەندییەکان یان بە تەواوی پچڕاون یان بە شێوەیەکی زۆر خاو کار دەکەن. هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن کە دەستڕاگەیشتن بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زۆربەی ماڵپەڕەکان تووشی کێشەی جددی بووە. هەروەها نێتبلاکس ئاماژەی بەوە کردووە کە بەردەوامبوونی ئەم بارودۆخە دەتوانێت پەیوەندیی ملیۆنان هاووڵاتی لەگەڵ دەرەوەی وڵات دابخات و کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر گەیاندن و بڵاوبوونەوەی زانیاری درووست دروست بکات.