کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران 1

 

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران هێشتا بە شێوەیەکی بەرچاو پچڕاوە و زۆربەی هاووڵاتییان لە دەستڕاگەیشتن بە تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت بێبەش کراون.

بە وتەی ناوەندی چاودێریی ئینتەرنێت “نێتبلاکس”، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاستی پەیوەندیی ئینتەرنێت لە ئێران بە شێوەیەکی کتوپڕ دابەزیوە و گەیشتووەتە نزیکەی یەک لە سەدی ئاستی ئاسایی، ئەوەش بە مانای پچڕانی بەرفراوانی ئینتەرنێتی ملیۆنان بەکارهێنەرە. بە وتەی ئەم ناوەندە، ئەم دۆخە لە سەرەتای شەڕی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل و ئامریکاوە دەستی پێکردووە و هێشتا لە زۆربەی ناوچەکانی وڵات بەردەوامە. هەروەها زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچە جیاوازەکان دەڵێن کە ناتوانن بە ئاسانی پەیوەندی بە تۆڕی جیهانییەوە بگرن و زۆربەی خزمەتگوزارییە ئینتەرنێتییەکان لە بەردەستدا نییە.