بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی چەندین ڕۆژە پچڕاوە و خەڵک تووشی کێە لە پەیوەندییەکاندا بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٢٠ کاتژمێر و داخستنی تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت لە ڕۆژی ٣١مدا بەردەوامە. هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت، تۆڕەکانی مۆبایل و پەیوەندی ناوخۆی ئێران لە هەندێک ناوچە بە تەواوی داخراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە هاووڵاتیان لە دڵەڕاوکییەکی زۆردا بژین. لە هەمان کاتدا هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە چەندین شار بە مەبەستی دۆزینەوەی ئامێرەکانی ستارلینک، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتیان و کۆمەڵێک لە شارومەندانیان دەستبەسەر کردووە.
