ڕاگەیاندنەکانی عێراق ڕۆژی یهكشهممه ١٢ی خهرمانان ڕایانگەیاند: دوای ئەوەی ئێران هەڕەشەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات كردهوه، بڕیاره “قاسم ئەعرەجی” ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری سەردانی تاران بكات.
ئەو شاندەی کە بڕیارە لە داهاتوودا لەگەڵ “قاسم ئەعرەجی” سەردانی ئێران بکەن، شاندێکی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی دەبێت و نوێنەرانی کوردیش لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی تاران دەکەن. حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە ئێمە ساڵانێکە خەباتێکی چەکداریمان ڕاگرتووە و لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هیچ جهولهیهكی نیزامییان نهبووه، بەرپرسێکی پارتی دێموکراتی کوردستانیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ههڵوێستی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، ڕایگەیاند: هەڕەشەکانی ئێران تەنیا گوشار خستنە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقە.