کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری هەولێر

بەردەوامی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری هەولێر

ئێوارەی سێشەممە ٤ی خاکەلێوە، ناوچە مەدەنییەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بووە ئامانجی هێرشی مووشەکی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، گوندی لوبنانی و ناوچەی مەسیف سەلاحەدین بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێکراون و زیانی ماددیان بەرکەوتووە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، دەنگی تەقینەوەکان لە چەند ناوچەیەکی تریش بیستراوە و هێزە ئەمنییەکان بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکان. جێگای ئاماژەیە کە ئەم هێرشەکان زۆرجار ناوچە مەدەنییەکان دەگرنەوە و نیگەرانییەکی زۆر سەبارەت بە سەلامەتی هاووڵاتیان درووست دەکەن