کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر چەندین شار و ناوچەی ئێران

بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر چەندین شار و ناوچەی ئێران 1

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە شانزەهەمین ڕۆژی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران، چەندین شار و ناوچەی جیاوازی وڵات بوونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە پارێزگای هەمەدان، بە تایبەتی لە ناوچەی ئێرەم و شارستانی ڕەزەن بیستراوە و هەندێک بنکەی سەربازی سەر بە سپای پاسداران کرانە ئامانج. هەروەها ناوچە پیشەسازییەکان لە ئیسفەهان و چەند شوێنێک لە شاری ئەهواز لە ئاگری هێرشەکاندا زیانیان پێگەیشتووە و ناوەندێکی توێژینەوەی بۆشاییی ئاسمانیش لە شیراز، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە.