کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی عەرەبستان

تداوم حملات به فرودگاههای عربستان

 

بەپێی دوایین هەواڵەکان، هێرشەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر دوو فڕۆکەخانەی عەرەبستانی سعوودی سێ کوژراو و ٣٦ برینداری لێکەوتووەتەوە و لە هەمان کاتدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەن لە یەمەنیش بووەتە ئامانجی مووشەک و درۆنی.

ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاندووە کە لە هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیاز، کەسێک کوژراوە و هەشت کەس بریندار بوون و لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر دامەزراوەکانی فڕۆکەخانەی ئەبهاش، دوو کەس کوژراون و ٢٨ کەسی دیکە بریندار بوون. یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ڕیازی لە ئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە چەند درۆنێک لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەکار هێنراون. لە هەمان کاتدا حووسیەکانی یەمەن هێرشیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبها و بنکەی ئاسمانیی خەمیس مەشیت ڕاگەیاندووە. لە یەمەنیش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەن، کە گرنگترین دەروازەی ئاسمانیی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عەدەنە، بووەتە ئامانج.