کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر دوڕگەی هورموز

بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر گەروی هورموز 1

 

بەپێی دوایین زانیارییەکان، پاش هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە دوڕگەی هورموز، دووکەڵێکی ڕەش ئەو ناوچەیەی گرتووەتە بەر.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، زۆربەی دامەزراوە و پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەو دوڕگەیە بە تەواوی لە ناوبران و هەروەها ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە هۆی گواستنەوەی هێز و تەقەمەنی بۆ ئەو دوڕگەیە، دیسان هێرشەکان دەست پێ بکەنەوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.