کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران

پنجمین روز حملات آمریکا و اسرائیل به ایران و افزایش قربانیان غیرنظامی2

لەدرێژەی شەپۆلی بەرفراوانی هێرشە ئاسمانییەکاندا، بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە، ڕاپۆرتەکان باس لە بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر چەند خاڵێک لە تاران و پارێزگای ئەلبۆرز دەکەن.

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە هێرش کراوەتە سەر ناوچەکانی وەک: دەوروبەری فڕۆکەخانەی مێهرئاباد، چەند خاڵێک لە ڕۆژئاوای مەیدانی ئازادی، تارانسەر و چیتگەر. هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان سەربازگەیەکی سەربازی لە نزیک شاری قوم و بنکەیەک لە یەزد کراونەتە ئامانج. لە ڕۆژئاوای ئێرانیش، هێرش کراوەتە سەر پێگەی ڕەمەزانی سپای پاسداران لە مەریوان و ناوەندێکی تەقەمەنی لە ڕەوانسەر. هەروەها هێرش کراوەتە سەر سەر هێزی دەریایی لە نەوشەهر و بەرگری ئاسمانی لە زاهیدان چالاک بووەتەوە.