بەیانی شەممە 17ی گەلاوێژ، کۆماری ئیسلامی لە رێگەی چەند درۆنەوە بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە سوورداش و زڕگوێز بە ئامانج گرتووە.
بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کەمپی بنەمالەکانی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سوورداش و مالی ئەندامێکی سیاسی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێەڵە، کەوتووەتە بەر پەڵاماری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.
