کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی ڕژیم لە ناوچەکە

بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی ڕژیم لە ناوچەکە 1

بەپێی دوایین هەواڵەکان، بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چەندین شاری عێراق، لە لایەن هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئەمریکاوە بە چڕی بوردومان کراوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە شارەکانی بەسرە و بەغداد زۆربەی بنکە سەربازییەکانی ئەو هێزە لە لایەن هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئەمریکاوە بە توندی بە ئامانج گیراون و زیانێکی زۆری گیانی و ماددییان بەرکەوتووە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ڕاگەیاندنێکی فەرمی سەبارەت بە ڕادەی هێرشەکان بڵاو نەکراوەتەوە ، بەڵام بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ زیاتر لە ٢٠ ئەندامی ئەو هێزە کوژراون و ژمارەیەکی زۆری تریش بریندار بوون.