ڕۆژی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە نێو خاکی لوبنان درێژەی هەبوو و ژمارەیەکی زۆر لە پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئامانج گیران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، چەندین پێگەی هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە ناوچەکانی باشووری لوبنان لە لایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیراون و زیانێکی زۆری ماددیان پێ گەیشتووە و هەروەها ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە ڕێککەوتنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە سەر ئاگربەستێکی دوو حەفتەیی لە ناوچەکە، هێرشەکانیان بۆ سەر لوبنان ناگرێتە خۆ و درێژەی پێ دەدەن.
