کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

بەردەوامی ناڕەزایەتی “کەشاوەرزانی” ئەهواز

ادامه تجمع کشاورزان اهواز 2

رۆژی شەممە 8ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە “کەشاوەرزانی” ئەهواز لە ناڕەزایەتی بە بەسترانی کاناڵی ئاوی “سەلمان” لە نزیک ئەو کاناڵە درێژەیان بە کۆبوونەوەکانیان دا.

سازمانی “ئاو و برقی” ئەهواز بە بیانووی کشت کاڵی هاوینە لە شوێنەکانی دیکە، دەربیجەی ئاوی کاناڵی “سەلمان” کە بۆ ئاوداشتنی زەوییەکانی رۆژاوای ئەهواز تەرخان کراوە بە تەواوی بەستووە. کەشاوەرزانی ئەم ناوچانە کە ئاوی خواردنەوەشیان لەو کاناڵە دابین دەکەن ئێستا لە گەڵ کێشەی بێ ئاوی رووبەروو بوونەتەوە و بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام بەرپرسان بە بایەخ نەدان و کەمتەرخەمی وڵامی کەشاوەرزانی ئەم ناوچانەیان داوتەوە.