کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکارانی کۆمپانیای تەقدیس لە خوراسانی ڕەزەوی

بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکارانی کۆمپانیای تەقدیس لە خوراسانی ڕەزەوی

ڕۆژی یەکشەممە ۶ی ڕەزبەری ۱۴۰۴، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی تەقدیس لە خوراسانی ڕەزەوی، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازیەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەنی ساڵی نوێی خوێندن، توانای دابین کردنی کەلوپەلی پێویست بۆ منداڵەکانیان نییە. بەشداربووان لە بەردەوامی کۆبوونەوەکەدا خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئەمنیەتی پیشەیی، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها گوشاری ناوەندە قەزاییەکان بۆ سەر بەرپرسانی ئەو واحدە بە مەبەستی پێدانی حەقدەست و مەزایای کرێکاران بوون.