کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکارانی کارخانەی سیمانی “جۆین”

استمرار تجمع کارگران کارخانه سیمان جوین

بەیانی رۆژی پێنجشەممە 30ی مانگی گوڵان، کرێکارانی سیمانی “جۆین” لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بیانی کارخانەکە خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان بوون.

کرێکارانی ناڕازی بە وتنەوەی دروشم گەلێک و بەدەستەوە گرتنی پلاکارد، خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان بوون. کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی سیمانی “جۆین” سەرەڕای 12 ساڵ پێشینەی کاری، لە گەڵاڵەی “ریزبەندییە پیشەییەکان” بێبەری کراون.