کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری ئیلام

بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری ئیلام 3

رۆژی دووشەممە ٢ی خەرمانان، کۆمەلێک لە کرێکارانی شارەوانی ئیلام بۆ چەندەمین جار بەهۆی دواخستنی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربری.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیەیان بەوە کردووە کە زیاتر لە سێ مانگە کە حەقدەستیان دواخراوە و بە هۆیەوە توانای دابین کردنی پێداویستییەکانی ژیانیان نەماوە و تووشی کێشەی ئابووری بوون. هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردووە کە کەمبوونی پارە و نەبوونی سەرچاوەی دارایی گرنگترین هۆکاری نەدرانی حەقدەستەکانیانه.