رۆژی سێشەممە 19ی مانگی گەلاوێژ، کرێکارانی شارەداری “سی سەخت” لە ناڕەزایەتی بە وڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەم شارە، درێژەیان بە کۆبوونەوەکەیان دا.
کرێکارانی شارەداری “سی سەخت” دەڵێن: سەرەڕای تێپەڕ بوونی 18 رۆژ لە مانگی گەلاوێژ و نزیک بوونەوە لە مانگی پووشپەڕ، هێشتا حەقدەستە دواخراوەکانیان پێنەدراوە و کرێکاران بە بێ حەقدەست لە باروودۆخێکی نالەبار دا مەجبور بە کار کردنن”. زیاد لە 78 کرێکار لە شارەداری “سی سەخت” کار دەکەن و لە یەک ساڵی رابردوودا تەنیا حەقدەستی مانگی گەلاوێژیان پێدراوە.