کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکارانی بەشی پاککردنەوەی کۆمپانیای “گارێکس”

بەردەوامی ناڕەزایەتی کرێکارانی بەشی پاککردنەوەی کۆمپانیای گارێکس

بەهۆى پێنەدانی حەقدەستی کرێکارانى کۆمپانیاىگارێکسبۆ کارى پاککردنەوە، بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکیی نێوان ڕانیەقەڵادزێیان داخست و ڕایانگەیاند، تاوەکو سەرجەم مافە داراییەکانمان وەرنەگرین بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتی دەربڕین.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی کۆمپانیایگارێکسبۆ کارى پاککردنەوە لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕینى سەر بە ئوستانی سلێمانى، لەسەر پردی شارەدێى سەنگەسەر کۆبوونەوە و بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکیی نێوان هەردوو شاری قەڵادزێڕانیەیان داخست. لەبارەى هۆکارى کۆبوونەوەکەھادی خدر، یەکێک لە کرێکارانی کۆمپانیایگارێکسڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەهۆى پێنەدانی حەقدەستەکانمان بۆ ماوەى ٤٠ ڕۆژ لەناچارییدا ھاتووینەتە سەرشەقام و ڕێگاى هاتوچۆمان داخستووە، چونکە بەڕاستى گوزەرانى ئێمە زۆر سەخت و خراپە. ئەو کرێکارە لە درێژەدا ئاماژەی بەوە دا کە حەقدەستی کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە لە شاری ڕانیە دابەشکراوە، بەڵام ٤٠ ڕۆژە حەقدەستەکانی ئەوان دواخراوە.