ڕۆژی ڕابردوو، دانیشتوانی شاری شیراز بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام دژ بە پچڕانی بەردەوامی کارەبا و هەروها نەبوونی ئاوی خواردنەوە ڕژانە سەر شەقامەکان.
ناڕازیان بە وتنەوە درووشم دژ بە ناکارامەیی بەرپرسان و گەندەڵی سیستەماتیک لە نێو دەوڵەت ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وڵامدانەوەی حکومەت بوو. جێگای ئاماژەیە دەیان کەس لە ناڕازیانی دەستبەسەر کراو بۆ بەندیخانەی “سرووش” لە شەقامی “کرێکار“، بەرانبەری ئوستانداری پارێزگای فارس ڕاگوێزراون، هەروەها ناڕازیانی دیکە کەوتنە بەر هێرشی هێزەکانی ڕژیم و بریندار هەیە.