کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

بەردەوامی ناڕەزایەتییە دژە دەوڵەتییەکان لە عێڕاق

ادامه اعتراضات در ذی‌قار عراق 1

رۆژی یەکشەممە 20ی مانگی پووشپەڕ بە هەزاران کەس لە ناڕەزایەتی بە هەژاری و بێکاری لە بەرامبەر بینای ئوستانداری “زیقار” کۆبوونەوە.

ناڕازییان کە بەشێکی زۆریان، دەرچوانی زانکۆکان بوون، خوازیاری دابین کردنی هەلی کار و دامەزران لە شیرکەتە نەوتییەکان بوون. بە پێی راپۆرتەکانی مێدیاکانی عێڕاق، هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرش کردنە سەر کۆبوونەوەکە هەوڵی بڵاوە پێکردنی خەڵکی ناڕازییان داوە و لانیکەم 7 کەسیان بریندار کردووە. شایانی باسە کە لە کەربەلا و چەند شاری دیکەش لە ناڕەزایەتی بە بڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا خۆپێشاندان بەڕێوەچووە.