کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بەردەوامی نافەرمانی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە دژی حیجابی ئیجباری

888ffd56 97c6 4714 af2f 7268a736bc2a

بە پێی ئەو وێنە و هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، مەئموورانی ڕێژیم لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تەورێز، پەلامار دەبەنە سەر ژنێکی لاو کە جلوبەرگی ئیختیاری لەبەردایە و دەیخەنە سەر زەوی و ئەزیەت و ئازار دەدەن و ژنەکەش هاوکات لەژێر دەستیاندا هاوار دەکات مەرگ بۆ خامنەیی، مەرگ بۆ دیکتاتۆر و بەرگری لەخۆی دەکات، مەئموورەکان وەحشیانەتر ئەزیەت و ئازاری دەکەن و تا بێهۆش دەبێت لێی دەدەن و پاشان ئەو ژنە خۆڕاگرە بە بێهۆشی فڕێدەدەنە ناو ئەمبولانسێکەوە و لەگەڵ خۆیان دەیبەن. هەر ئەو  ڕۆژە لە ڕووداوێکی دیکەدا، ئاتەش بەئیختیارێکی تر بە قسەی ناخۆش و بێڕێزی پێکردن هێرش دەکاتە سەر دوو ژنی ئازادپۆش لە پارکێکی کەنار دەریا لە شاری دیزفوول. ژنەکانیش ئازایانە لەبامبەریدا دەوەستنەوە و زۆری لێدەدەن، پاشان بەکرێگیراوەکە پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە و دێن دەستبەسەریان دەکەن. بەرپرسانی ڕژیم پێیان وایە ئەو کەشوهەوایەی کە لە ئاکامی شەڕی خۆکوژیی حەماس لە دژی ئیسرائیل درووستبووە، دەرفەتی ئەوەی پێبەخشیون کە دڕندانەتر هەڵسوکەوت بکەن. ئەو مرۆڤکوژانە بە کەڵک وەرگرتن لەو دۆخە ئاڵۆزە، دەرهێنەری بەناوبانگ و ناڕازی، داریووش مێهرجویی و هاوسەرەکەی، واتە وەحیدە محەممەدیفەریان، وەک داریووش فروهەر و هاوسەرەکەی، پەروانە ئەسکەندەری، ئەشکەنجەدا و چەقۆ ئاژنیان کردن. داریووش مێهرجوویی لەم ڕۆژانەدا دەنگی ناڕەزایەتی خۆی لە دەژی ڕژیم زیاتر بەرز کردبووەوە. وەحیدە محەممەدیفەریش هونەرمەندێک بوو کە وەک ژنێکی ئازادیخواز بە فەرمی حیجابی لەسەر خۆی لابرد و بوو بە نموونە. دوای شکستی ڕژیم لە سەپاندنی جل و بەرگ و حیجابی ئیسلامی، کە شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیبە تەواوی ئاشکرای کرد، یادەوەریی نموونە خەباتکارەکانی وەک وەحیدە محەممەدیفەر، ئەو شکست و ناکامییە قووڵتر دەکاتەوە.دوای ئەو ڕۆڵە پێشەنگانەی کە ژنانی لاو لە شەقامەکاندا و لە ڕووبەڕووبوونەوەی بوێرانە لەگەڵ بەکرێگیراوانی حکوومەتی لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا بینییان، ئێستا ئەم ڕۆڵە لە نافەرمانی مەدەنیدا لەخۆیان نیشان دەدەن. ئەم بوارە ئێستا بۆته یەکێک له مەیدانە سەرەکییەکانی شەڕی کۆماری ئیسلامی له دژی هه‌موو خەڵکی ئێران. کردەوەی ڕۆژانەی پۆلیس و ڕێوشوێنە نوێیەکان ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە ڕژیم دەزانێت لەگەڵ هەر پاشەکشەیەک سەبارەت بە سەپاندنی بەتەواوەتی حیجابی ئیجباری بەسەر ژناندا، یەکێک لە پایەکانی خێوەتی حوکمڕانیەکەی دەڕووخێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە بەرپرسانی جینایەتکاری حکوومەتی ئیسلامی، لە پرسی سەپاندنی جلوبەرگی ئیسلامی بەسەر ژنان و تەنانەت پیاوانیشدا، وەک ئامرازێکی سەرەکی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و دژە خەڵکی خۆیان کەڵک وەردەگرن. ئەوان هیوادارن کە لەو فەزایەی ئێستادا بتوانن تەرحی حیجاب و ڕێوشوێنەکانی ڕەفتار و جل و بەرگی ئیسلامی لە زانکۆکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر جێبەجێ بکەن. بەڵام ئەو کەشوهەوایەی تازە لە فەلەستین درووستبووە، بەمزووانە بە زیانی ڕژیم دەگۆڕێت.

بەردەوامبوونیئەوخەباتەیئێستائەوەدەردەخاتکەژنانبڕیاریانداوەلەهەربارودۆخێکداچلەشەقامەکانویانلەزانکۆکاندا،تاشکستپێهێنانیهەوڵوکردەوەکانیڕژیم،لەسەرنافەرمانی

و خەباتی خۆیان بەردەوام دەبن. هاواریمەرگ بۆ خامنەییلە لایەن ژنە ئازادیخوازەکەی تەورێز و لێدان و گاڵتەکردن بە مەئموورانی ئەمر بە مەعروف لە لایەن دوو ژنی دێزفوول و خۆڕاگریی ڕۆژانەی خوێندکاران، تەنیا چەند نمونەیەکن لە خەبات و ناڕەزایەتییەکانی ئێستا. بەڵام نابێ ئەوەمان لە بیر بچێت کە ژنان نابێ لە خەبات لە دژی یاسای عیفاف و حیجاب، یاسا و ڕێساکانی ناو زانکۆکان و کردەوەی سەرکوتگەرانەی مەئموورانی ڕژیم بە تەنیا بمێننەوە. خەبات بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو، خەبات و ناڕەزایەتی لە دژی حیجابی زۆرەملێ و توندوتیژی دژی ژنان، تەنیا پرسی ژنان نییە. پێویستە منداڵ و برا و مێرد و باوک و هاوپیشە پیاو و دراوسێکانیش لە خەبات دژ بە ئاپارتایدی جێندەری و بەدیهێنانی یەکسانی نێوان ژن و پیاو، پاڵپشت و هاوخەباتی ژنان بن.

گرتنی وێنەی خۆڕاگری و ئازایەتی ژنان بەرامبەر بە لات و چەقۆکێشە ئیسلامییەکان، جا چ گەشتی ئیرشاد بێت یان گروپ و تاقمە مەزهەبی و ئاخووندە کۆنەپەرستەکان و بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێویست و بەسوودە، بەڵام بەس نییە. ژنان پێویستیان بە پشتیوانی چالاکترە لەلایەن پیاوانەوە. تەنیا به‌م شێوەیه دەتوانرێت شەپۆلی نوێی هێرشەکانی ئێستای ڕژیم تێک بشکێنرێت و هاوسەنگی هێز به زیانی کۆماری ئیسلامی و به قازانجی خەڵک و بگۆڕدرێت و مەرگی حەتمی ڕژیم نزیکتر ببێتەوە.