بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیکی زۆر ئۆتۆمبیلی تایبەتی سەربازی و هەروەها کۆمەڵێکی زۆر هێزی سەرکوتی ڕەوانەی شاەرکانی کوردستان و ئێران کردووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کۆماری ئیسلامی کە مێژوویەکی پڕ له جەنایەتی لە دورانی حکومەتەکەیدا هەیە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزێکی زۆری سەرکوتی ڕەوانەی شارە جیاوازەکان کردووە. بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە شارەکانی سنە، زاهدان، ئیسفەهان، کەرەج و چەندین شاری دیکە، هێزەکانی ڕژیم لە کۆڵان و گەڕەکەکانی شارەکاندا مانۆڕ دەدەن و هەوڵی چاوترسێن کردنی خەڵکی ناڕازی دەدەن. لە هەمان کاتدا لاوانی شۆڕشگێڕ لە شارە جیاوازەکان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نوووسینی درووشم لە سەر دیواری شارەکان، جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە و دەبێتە هۆی ڕووخانی ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی.
