ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارانی ئەرکان سالسی پترۆشیمی ڕازی، بۆ هەشتەمین ڕۆژی بەردەوام کۆبوونەوە و دەستیان لە کار کێشاوە.
بە پێێ ڕاپۆرتەکان حەراسەتی ئەو شیرکەتە هەرەشەی ساز کردنی دۆسییەی لەناڕازیان کردووە و تەنانەت ڕیگەی نەداوە هەندێک لە کرێکاران بچنە ناو شیرکەتەکەوە. جێگای ئاماژەیە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری ناڕازی ئەم شیرکەتە بە ناوەکانی “ئەحمەد ئەساکەرە” و “ئەحمەد ڕاشدی“، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوون و تاکاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە دۆخی تەندرووستیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.